لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور ده‌یه‌وێت رێگه‌بدرێت به سه‌دان منداڵی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (2 نیسان) رایگه‌یاند.
ئه‌و منداڵانه بێ دایكوباوكیان له كه‌مپی حۆل له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریادا ده‌ژین كه نزیكه‌ی 100,000 ئاواره له‌خۆده‌گرێت كاتێك هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چووهنهناو دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعشه‌وه.
نزیكه‌ی 10,000 ژن و منداڵی بیانی كه په‌یوه‌ندییان به چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی كه‌مپه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رن، كه منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ سێ یه‌كی ئه‌و ژماره‌یه پێكده‌هێنن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، پیته‌ر ماورێر وتی: "كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌یه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان كه هیوادارین هێشتا له‌وێ خێزانێكیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر لێره بێكه‌س بن."
بیانییه‌كانی كه‌مپی حۆل له نزیكه‌ی 30 بۆ 40 وڵاته‌وه هاتوون.
ماورێر وتی هه‌ركات ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵانه دیاریكرا، لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور حكومه‌تان ئاگادارده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی بزانن ئاخۆ له وڵاته‌كانی خۆیان خێزانێكیان هه‌یه "بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بۆ بنێرینه‌وه".
ناوبراو ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌و منداڵانه‌ی لانه‌بوو كه له كه‌مپی حۆل بێ دایكوباوكن، به‌ڵام خه‌مڵاندی كه "به‌دڵنیاییه‌وه سه‌دان، له‌وانه‌یه زیاتریش بن".