ئه‌مریكا دووشه‌ممه (25 ئازار) رایگه‌یاند كه چاوی له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نییه بۆ دادگاییكردنی تووندڕه‌وه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و داوای له وڵاتان كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشنیاری دادگایه‌كی تایبه‌تییان كرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا شكستی ته‌واوه‌تی داعشی راگه‌یاند، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -- كه نزیكه‌ی 9,000 تووندڕه‌وی بیانی و كه‌سوكاریانیان ده‌ستگیركردووه، له‌نێویاندا 6,500 منداڵ -- نیگه‌رانیی خۆیان پیشاندا ده‌رباره‌ی نه‌بوونی وه‌ڵامێك بۆ داواكارییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له وڵاته‌كانی خۆرئاوا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان بۆ دادگاییكردن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایانگه‌یاند كه بیرۆكه‌یه‌كی باشتر له‌وه دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ته له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆ دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش.
به‌ڵام جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، ویستێكی كه‌می ده‌رخست كاتێك ده‌رباره‌ی پێشنیاره‌كه پرسیاری لێكرا، وتی: "ئێمه ئێستا چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه."
جێفری له واشنتۆن به په‌یامنێرانی وت: "ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرنگه گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌یه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه كه له‌وانه‌یه و له‌وانه‌ش نییه تاوانیان ئه‌نجامدابێت."
ناوبراو وتی: "ئه‌گه‌ر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌ن، ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن."