وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق چوارشه‌ممه (3 تشرینی یه‌كه‌م) گه‌ڕانه‌وه‌ی 533 په‌نابه‌ری عێراقی راگه‌یاند بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له سوریا و توركیاوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسه ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له پارێزگای نه‌ینه‌وا توانییان 321 په‌نابه‌ر له كه‌مپی ئاواره‌كانی حه‌ول له سوریا بگوازنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی جه‌دعه له باشوری موسڵ."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، 212 په‌نابه‌ری دیكه له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له زاخۆ، پارێزگای دهۆك، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران.
وه‌زاره‌ته‌كه پاس و بارهه‌ڵگری بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانه گه‌ڕاوه‌كان و كهلهپهلهكانیان دابینكرد، هه‌روه‌ها سه‌به‌ته خواردن و ئاوی ساردیشیان پێدان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "هه‌نگاوی داهاتوویان هێنانه‌وه‌یان ده‌بێت بۆ ماڵه‌كانیان له‌و شوێنانه‌ی پێشتر لێی ژیابوون، پێشئه‌وه‌ی داعش شارۆچكه‌كانیان داگیربكات."