چه‌ند هێرشێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی شانه‌یه‌كی چوار ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆسه‌ر ناوه‌نده‌كانی پارێزگا و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان له ره‌مادی پوچه‌ڵكرانه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار سێشه‌ممه (18 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "هێزێك له یه‌كه‌كانی هه‌واڵگریی سوپا و ئاژانسی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان ئه‌نجامدا كه بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر به‌رده‌وامبوو، له ئه‌نجامدا چوار تیرۆریستی داعش له سێ ناوچه‌ی جیاوازی ناوه‌ند و خۆرهه‌ڵاتی ره‌مادی ده‌ستگیركران."
ناوبراو وتی ده‌ستگیركراوان شانه‌یه‌كیان پێكهێنابوو كه پلانی چه‌ند هێرشێكیان هه‌بوو بۆسه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی پارێزگا به به‌كارهێنانی چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌كی ده‌ستكرد كه له شوێنه‌كه‌یان دۆزرانه‌وه.
فه‌لاحی وتی چوار ده‌ستگیركراوه‌كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی بۆ به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه.