كچێكی سه‌ربه كه‌مینه‌ی ئێزیدیی عێراقی له ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئازادكرا له خاكی سوریادا، نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌كان یه‌كشه‌ممه (16 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوردستان 24ی سه‌ر به حكومه‌ته‌وه بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند: "كچێكی 18 ساڵی ئێزیدی له‌ده‌ست داعش ئازادكرا له سوریا."
به‌پێی به‌یاننامه‌كه: "كچه‌كه خه‌ڵكی وه‌ردییه، خۆرئاوای شنگال ... 13 ساڵ بووه كاتێك داعش رفاندووێتی."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "هه‌موو رێكاره پێویسته‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر و كچه‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی له هه‌رێم."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه نه كچه‌كه و نه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێدۆزراوه‌ته‌وه ئاشكراده‌كرێن له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منیی په‌یوه‌ندیدار به چاره‌نوسی ژنه رفێنراوه ئێزیدییه‌كانی دیكه‌وه، كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.