کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی چەك کە هی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە قائیمی رۆژئاوای ئەنبار دۆزرایەوە، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار پێنجشەممە (23 ئاب) رایگەیاند.
بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزهیج، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق کارگەیەکی سەربە داعشیان دۆزیەوە کە بۆ دروستکردنی بۆمبی دەستکرد و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل بەکاردەهات لە نزیك قائیم."
وتیشی کارگەکە لانیکەم 1.5 تەن تەقەمەنی تێدابوو.
هەروەها وتی: "تیرۆریستانی داعش ماڵێکیان کردبووە کارگەی دروستکردنی بۆمب لەکاتی داگیرکردنی ناوچەکەدا." ئاماژەشی كرد بەوەی دوای تێکشکانی گروپەکە خانوەکە بەیارمەتی دانیشتوانهكه دۆزرایەوە کە هەواڵیان لەسەر سێ گومانلێکراو دا کە سەردانی شوێنەکەیان کردبوو.
رزهیج وتی: "گومانلێکراوەکانیش دەستگیرکران و ئێستا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."