حكومه‌تی سوریا لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیۆنان هاوڵاتی كه به‌هۆی شه‌ڕی حهوتساڵهوه له وڵاته‌كه هه‌ڵاتوون، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (6 ئاب) رایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، سانا، رایگه‌یاند كه یه‌كشه‌ممه حكومه‌ت "رازیبووه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌ره‌وه بۆ شار و گونده‌كانیان".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه شه‌ڕه‌كه بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی پێنج ملیۆن سوری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه زیاتر له نیوه‌یان بۆ توركیا ئاواره‌بوون و ئه‌وانی تر به‌سه‌ر لوبنان و ئه‌رده‌ندا دابه‌شبوون.
سانا رایگه‌یاند كه كۆمیته‌كه "رێكاره پێویسته‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ جێگیركردنی بارودۆخی ئه‌وانه‌ی ئاواره‌بوون و ئهمینكردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌كاتێكدا لایه‌نی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه جیاوازه‌كان".
وتیشی لیژنه‌كه هه‌نگاوده‌نێت "بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌وانه ده‌توانن ژیانێكی ئاسایی بژین و بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان به‌هه‌مانشێوه‌ی پێش شه‌ڕ".
سانا رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كه "په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاته دۆستهكاندا چڕترده‌كاته‌وه بۆ دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كان و هه‌نگاوی گونجاو ده‌نێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان".