زیاتر له 37,000 ئاواره له نه‌جه‌فه‌وه گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه بۆ سێ پارێزگای دیكه‌ی عێراق، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق سێشه‌ممه (31 تهمموز) رایگه‌یاند.
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فازڵ غه‌زاوی، وتی 37,290 ئاواره له نه‌جه‌فه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه له "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئازادكران.
ناوبراو وتی: "ئه‌وان خۆبه‌خشانه گه‌ڕانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانیان ئاوهدانكرانهوه و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابینكرا."