هێزه‌كانی عێراق سه‌دان خانوویان له شنگال پاككردووه‌ته‌وه له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، وه‌زاره‌تی به‌رگری چوارشه‌ممه (18 ته‌ممووز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان له چوار هه‌فته‌ی رابردوودا 312 خانوویان پاككردووتهوه له شنگال له‌و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبانه‌ی داعش به‌جێیهێشتوون."
ناوبراو وتی: "فیرقه‌ی دووی سوپای عێراقیش ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانوپشكنینی ئه‌نجامدا له گوندی ته‌ل جو له شنگال و سێ كیلۆمه‌تریان له رێگاكه پاككرده‌وه."
وتیشی هێزه ئه‌منییه‌كان 20 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردی ناوخۆیان دۆزیه‌وه له ناوچه‌ی خه‌راب بێك، كه به‌بێ هیچ رووداوێك له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی سوپاوه پوچه‌ڵكرانه‌وه.