هێزەکانی عێراق هەشت ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەڕێوبەری پۆلیسی نەینەوا، عەمید حەماد نەسیم جبوری، پێنجشەممە (3 ئایار) رایگەیاند.
جبوری وتی: "هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاویان ئەنجامدا و هەشت ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە فهرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو بەگوێرەی مادەی 4ی یاسای دژەتیرۆر."
وتیشی: "دەستبەسەرکراوهكان شەوی چوارشەممە و بەرەبەیانی پێنجشەممە دەستگیرکران لە ناوچەی جۆراوجۆر لە رۆژهەڵاتی موسڵ."