پێده‌چێت دابینكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له سوریا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دووربكه‌وێته‌وه له یارمه‌تیی فریاگوزاریی خێرا و ژیان رزگاركردن و به‌ره‌و بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان ده‌چێت بۆ یارمه‌تیدانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سورییه‌كان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان، سه‌رۆكی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی چوارشه‌ممه (2 ئایار) رایگه‌یاند.
پیته‌ر ماوریهر وتی پێده‌چێت ناكۆكییه‌كان پێبنێنه قۆناغێكی نوێوه، له‌گه‌ڵ "شه‌ڕی گه‌وره"ی كه‌متر و له‌وانه‌شه هه‌لێك بۆ دابینكردنی دۆخێكی ئاسایی بڕه‌خسێنێت دوای حه‌وت ساڵ له تووندوتیژی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ماوریهر وتی: "سوریا بۆ ئێمه زۆر جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت له سوریای ساڵی رابردوو یان سوریای دوو ساڵ پێش ئێستا."
وتیشی له‌كاتێكدا پێده‌چێت بارودۆخه‌كه له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌دا له ئارامبوونهوهدابێ، پێشبینیده‌كات گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ببینێت له ته‌ركیزخستنه سه‌ر فریاگوزارییه خێراكان به‌ره‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بونیادنانه‌وه له‌و ناوچانه‌دا كه خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆیان.
وتی: "بۆ ئێمه گرنگه كه پرۆسه‌ی بونیادنانهوهكه چۆته دۆخی جێبه‌جێكردنه‌وه."
ماوریهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا سوریا جیاكراوهته بۆ چه‌ندین ناوچه‌ی ئارام و وتی پێده‌چێت "ئه‌كته‌ره گه‌وره‌كان" ئاماده‌بن بۆ كاركردن له په‌یماننامه‌كاندا بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ و پێنانهنێو قۆناغێكی ئارامتر".
وتی: "هه‌ستده‌كه‌م ئێستا تاڕاده‌یه‌ك له‌ساتی گه‌یشتن به تێپه‌ڕاندنی بهربهستهكانداین." وتیشی هه‌رچه‌نده هێشتا ده‌كرێت بارودۆخه‌كه بكه‌وێته گێژاوێكی "مه‌ترسیدار"ه‌وه، به‌ڵام "ئێمه پێده‌نێینه قۆناغی دوای شه‌ڕی گه‌وره‌وه."
هه‌روه‌ها وتی سروشتی یارمه‌تییه‌كه له چه‌ندین ناوچه‌دا له یارمه‌تیی فریاگوزاریی خێراوه ده‌گۆڕێت بۆ "چالاكییه‌كانی پاراستن"، وه‌ك یارمه‌تیدانی بونیادنانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامه ونبووه‌كانی خێزانه‌كانیان.
رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه 13,000 داواكاری به‌دواداچوونی پێگه‌یشتووه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای ئازیزانیاندا ده‌گه‌ڕێن له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی داواكارییه‌كان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25 له 2017دا.
ماوریهر وتی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه خه‌ڵكه‌كه چیتر ته‌نها تهركیزناخهنه سه‌ر پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌ڵكو جهختدهكهنهسهر پێداویستییه بهرفراوانترهكان.