لانیكه‌م 18 چه‌كداری پاڵپشتی رژێم كوژراون له شه‌ڕوپێكدادانێكی 24 كاتژمێری‌دا له باشور دیمه‌شق له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی پاڵپشتی حكومه‌ت، لانیكه‌م ده‌بێته 52 چه‌كدار له نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به یه‌رموك و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه لانیكه‌م 35 چه‌كداری تووندڕه‌ویش كوژران له هه‌مان ماوه‌دا.
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان، نزیكه‌ی 1,000 چه‌كداری داعش هه‌ن كه چوونه‌ته ناوچه‌كه له گه‌ڕه‌كانی باشوری پایته‌خته‌وه.
له مۆڵگه‌كه‌ی خۆیاندا له یه‌رموك -- كه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شقه‌وه لێوه دیاره -- توندڕه‌وه‌كان موشه‌كیان رووه‌و ناوه‌ندی پایته‌خت هاویشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، سێشه‌ممه پێنج هاوڵاتی كوژران له كاتێكدا هاوه‌نێك خۆیكردبه‌ناو بازاڕێكدا.
روانگه‌كه وتی شه‌ڕوپێكدادانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی چڕبوو، له‌كاتێكدا داعش هه‌وڵێكی بێئاكامی ده‌دا بۆ پاراستنی یه‌كێك له دواهه‌مین سه‌نگه‌ره‌كانی له وڵاته‌كه‌دا.