وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووشه‌ممه (23 نیسان) هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی به "هه‌ڕه‌شه‌ی به‌تاڵ" ناوهێنا كه رایانگه‌یاندبوو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا مانگی داهاتوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، فه‌ریق ئه‌وه‌ل یه‌حیا ره‌سوڵ، وتی: "ئه‌مانه ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌سێكی دۆڕاون."
له په‌یامێكدا كه یه‌كشه‌ممه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، وته‌بێژی داعش ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر داوای له عێراقییه سوننه‌كان كرد بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12 ئایار بكه‌ن، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گروپه تیرۆریستییه‌كاندا راگه‌یاند له كانونی یه‌كه‌م.
ناوبراو وتی: "ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ئه‌وانه‌شی له ناویدان ده‌بنه ئامانجی شمشێره‌كانمان، هه‌ر بۆیه لێیاندووربكهونهوه و له نزیكیانه‌وه مه‌ڕۆن."
ره‌سول به دیارونای وت كه هێزه‌كانی عێراق فڕۆكه هه‌ڵده‌ستێنن بۆ ئهمینكردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران.
ناوبراو وتی سوپا و پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگری و هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی ئۆپه‌راسیۆنێكی شه‌وانه‌ڕۆژی پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ تێكشكاندنی هه‌ر شانه‌یه‌كی داعش له هه‌ر شوێنێكی عێراق.
وتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ دوژمنێكی تیرۆریستدا ده‌جوڵێینه‌وه كه هیچ شتێكی له لا گرنگ نیه، به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی عێراق دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانمان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئهمینكردنی ته‌واوه‌تی بنكه‌كانی ده‌نگدان."
وتی دواهه‌مین هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش "ته‌نیا هه‌وڵێكی بێئاكامن بۆ شڵه‌قاندنی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی جدی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌دا ده‌جوڵێینه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌نگدانه‌كه سه‌ركه‌وتووده‌بێت، خه‌ڵكی عێراقیش ... ده‌توانن ئه‌و لایه‌نه هه‌ڵبژێرن كه ده‌یانه‌وێت به‌بێ هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی داعش."