هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی سه‌ربازییان راگه‌یاند له بیابانی ئه‌نبار بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) كه له ناوچه‌كانی باشوری روتبه و وادی سه‌كار چالاكن، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار سێشه‌ممه (27 ئازار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له دوو به‌ره‌وه راگه‌یاندراوه به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان و وێنه سه‌ته‌لایتیه‌كان، كه چالاكییه‌كانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بیابانه‌كه پیشانده‌ده‌ن.
ناوبراو وتی: "له كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌كانی عێراق بارهه‌ڵگرێك و تانكه‌رێكی نه‌وتیان دۆزییه‌وه كه له تیرۆریسته‌كانه‌وه به‌جێما دوای ئه‌وه‌ی سوپا گه‌یشته ناوچه‌كه."