ئێمیلی كۆینیگ، ژنێكی فه‌ره‌نسیی گومان‌لێكراو به راكێشانی چه‌كداران بۆ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه له لیستی ره‌شی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، له سوریا له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (2 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
ئه‌م ژنه 33 ساڵه‌یه كه كچی ژاندارمێكه (پۆلیس)، له كه‌مپێكی كورده‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ركرا، دایكی به رۆژنامه‌ی كوێستی فه‌ره‌نسی وت.
كۆینگ ساڵی 2014 چوو بۆ سوریا و سێ له منداڵه‌كانی له‌و وڵاته له‌دایكبوون. له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی پڕوپاگه‌نده‌دا ده‌ركه‌وتووه كه تێیدا ئاماده‌یی خۆی بۆ جیهاد پیشانداوه "تا ئه‌و كاته‌ی دوژمن بوونی هه‌بێت".
ناوبراو خرایه ناو لیستی ترسناكترین چه‌كداره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و ساڵێك دوای ئه‌وه‌ش ناوی چووه ناو لیستی تیرۆریزمی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
دایكی كۆینگ وتی كه ئه‌و ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا و "داوای به‌خشین بكات له خێزان و هاوڕێكانی و وڵاته‌كه‌ی".