هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند دووشەممە (17 تەمموز) گەڕەکێکی نوێیان لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سەندۆتهوە لە شاری رەققەی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
"دوێنێ گەڕەکی یەرموك ئازادکرا،" بهگوێرهی وتهبێژی ئۆپەراسیۆنی رەققەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جیهان شێخ ئەحمەد.
یەرموك گەڕەکێکی گەورەیە لە لێواری باشوری خۆرئاوای شارەکە.
لەکاتێکدا لە شارۆچکەی عەین عیسا، 50 کیلۆمەتر باکوری رەققە، دەدوا، ئەحمەد وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە بەڵام پێکدادانی توند هەیە."
وتیشی: "هەنگاوی ئارام و بەجێ دەنێین. ئەوەی گرنگە لامان خێرایی نیە، بەڵکو رزگارکردنی مەدەنییەکان و لەناوبردنی داعشە."
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند کە بە سەدان مەدەنی لە بەشەکانی ژێردەستی داعشی شارەکە بەرەو ئەو ناوچانە هەڵاتوون کە لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتهوه رزگارکراون.
بەگوێرەی خەمڵاندنی روانگەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا نزیکەی لهسهدا 35 ی شارەکەی لەژێردەستدایە.