هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەی زیاتر پاکدەکەنەوە لە موسڵ

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی زیاتریان کرد بەرەو رۆژئاوای موسڵ سێشەممە (9 ئایار) و ناوچەی نوێیان ئازادکرد لەده‌ست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزە هاوبەشەکای عێراق ناوچەی هەرێمی پیشەسازی، سەید غەنیم و چەند بەشێکی گەڕەکی 30 تەموزیان ئازادکرد و ئاڵای عێراقیان لەسەر بەرزکردنەوە دوای گەیاندنی زیانی مرۆیی و ماددی بە داعش."

وتیشی: "هێزە چەکدارەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بەپێی کات و سودوەردەگرن لە روخانی چەتەکانی داعش." هه‌روه‌ها ئاماژەشیدا به‌وه‌ی كه‌ هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گواستنەوە و یارمەتیدانی خەڵکی مەدەنی لەناوچەکانی شەڕ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500