ئەندامە گرنگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەجەنگن لە کۆپنهاگن کۆبوونەوە سێشەممە (9 ئایار) بۆ هەڵسەنگاندنی هەنگاوەکانی داهاتوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌كاتێكدا "خەلافەتی" گروپەکە لهڕوخاندایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
هەرچەندە بەرپرسان هۆشداریدەدەن کە کردەوەی سەربازی لە عێراق و سوریا بۆ ماوه‌یه‌ك بەردەوام دەبێت، بەگشتی گەشبینن سەبارەت بە بەرەوپێشچوون و خێراکردنی تەوژمی شەڕەکە.
دوای شەڕێکی دڕندە و شەقام بە شەقامی چەند مانگە، داعش ئێستا زۆربەی ناوچەکانی لەدەستداوە لە زۆربه‌ی به‌شه‌كانی موسڵدا كه قه‌ڵای گروپه‌كه بوو لە عێراق، لەکاتێکدا تیرۆریستەکان بەزۆری گۆشەگیرکراون لە قهڵاكهیاندا له رەقەی سوریا.
سەرۆکی پێنتاگۆن، جیم ماتیس و هاوتا دانیمارکیەکەی، کڵاوس هجۆرت فرێدریکسن، لە سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتانەن كه بەشدارن لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سێشەممە.
ماتیس بە رۆژنامەوانانی وت پێش گەیشتنی بۆ دانیمارك: "ئێمە سەیری داهاتوو دەکەین و ئەوە دیاریده‌كه‌ین کە چیی تر پێویستە، ئەگەر شتێك هەبێت."
چەندین وڵاتی هاوپەیمان بەنیگەرانییەوە سەیری ناوچەکە دەکەن، له‌كاتێكدا سنوره‌كانی داعش بهرتهسكدهبنهوه.
هەزاران شەڕکەری بیانی لە عێراق و سوریا ماون و وڵاتە هاوپەیمانەکانیش -- بەتایبەتی لە ئەوروپا -- خۆیان توندوتۆڵدەکەن بۆ ئەگەری شەپۆلی گەڕانەوەی ئه‌و توندڕەوانه‌ی له‌شه‌ڕدا بهزهبرتربوون.