هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەدەنەوە لە رۆژئاوای ئەنبار

هێزەکانی عێراق هێرشێکی گەورەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند کە سەربازگەیەکی کردەئامانج لە ناوچەی کیلۆ 160 لە رۆژئاوای ئەنبار، فەرماندەیەکی باڵای سەربازی پێنجشەممە (4 ئایار) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، عەمید مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت: "داعش هێرشێکی گەورەی ئەنجامدا بەبەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەلایەن چەند خۆکوژێكەوە بۆ سەر بارەگاکانی فەوجی یەکی فیرقەی 10ی سوپای عێراق."

وتیشی هێرشەکە بەرپەرچدرایەوە و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تێکشکێنران بە موشەکی گەرمی پێشئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان.

وتی: "یانزە چەکدار کوژراون لەکاتێکدا ئەوانیتر رایانکرد بۆ قوڵایی بیابان لەسەر سنوری سوریا."

وتی: "هێزەکانی عێراق ئێستا بەدوایانەوەن،" بەئاماژەدان بەوەی کە دەستیانگرتووە بەسەر تانکەرێکی نەوتدا کە 40,000 لیتر بەنزینی تێدابوو لەگەڵ عەمبارێکی چەکی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500