هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: ژمارەی کوژراوەکانی سوریا گەیشتە 300,000

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند زیاتر لە 300,000 کەس کوژراون لە جەنگی سوریا لە مانگی ئازاری ساڵی 2011 بەدواوە.

ئاژانسی فرانس لە راپۆرتێکدا وتی بەپێی روانگەکە 86,000 مەدەنی لەناو ئەو 301,781 کوژراوانەدان.

روانگەکە وتی لەنێو کوژراوەکاندا 15,099 منداڵ و 10,018 ژن هەن.

هەروەها لەنێو کوژراوەکاندا 52,359 چەکداری ئۆپۆزسیۆن هەن، هاوکات 59,006 سەربازی رژێم و 48,048 چەکداری ئەو گروپانەی کە پاڵپشتی رژێم بوون و خەڵكی عێراق و ئێران و لوبنان و سوریا بوون.

راشیگەیاند کە 52,031 چەکداری داعش و بەرەی فەتحی شامی قاعیدە بەهامنشێوە کوژراون.

روانگەکە وتیشی 3,645 لە کوژراوەکان نەناسراون.

ئامارەکە 9,000 کوژراوی بۆ زیادبووە بەراورد بە ئەو ئامارەی روانگەکە سەرەتای مانگی ئاب بڵاویکردبۆوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500