هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەست بەسەر لۆرییەکی بۆمبڕێژکراودا دەگرن

هێزەکانی عێراق توانیان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە دەست بەسەر لۆرییەکی بۆمبڕێژکراودا بگرن لە باشوری خۆرهەڵاتی بەغدا، پۆلیسی عێراق رۆژی سێشەممە (30 ئاب) رایگەیاند.

عەقید ئەحمەد عەبدولسەلام، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامادە لە ناوچەی رەسافە، وتی: "هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەسەر لۆرییەکی مارسیدسدا گرت کە بۆمبڕێژکرابوو، دوای ئەوەی خەڵکی ناوچەکە گومانی خۆیان لێی خستەڕوو."

بە دیارونای وت: "لۆرییەکە نزیکەی 200 کیلۆگرام بۆمب و مادەی تەقەمەنیی دیکەی هەڵگرتبوو، لە سەر شۆستەی شەقامێکی گشتیی راگیرابوو کە لەلایەن دانیشتوان و هێزە ئەمنییەکانی عەرەب جبورەوە بەکاردەهات." بە ئاماژەکردن بەوەی ئەگەری زۆرە کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ی لە پشتەوە بێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500