فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان کۆنە کۆشکێکی سەدامیان لە موسڵ بۆردومان کردوە کە وەك بنکەی راهێنانی سەربازی بەرکادەهێنرا لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بە پێی ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (3 ئاب).
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا وتی چاودێری ورد دەریانخستوە داعش کۆشکەکە و ناوچە بەربڵاوەکانی چواردەوەری وەك بارەگاو سەنتەری راهێنانی چەکدارە بیانیەکان بەکارهێناوە.
ژورە ئەمینەکانی کۆشکەکە کە دەکەونە سەر رۆخی روباری دیجلە وەك شوێنی حەوانەوە و کۆبونەوەکان بەکارهێنراون.
وەزارەتەکە وتی چەند بینایەکی تەنیشت باڵەخانەی کۆشکەکە "بۆ فەرماندان، کۆنتڕۆل، راهێنان، ئاسایشی ناوخۆیی و سەرکوتکردن بەکارهێنراون."
وتیشی: "هەڵسەنگاندنە سەرەتایەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چالاکیەکەی هاوپەیمانان سەرکەوتوو بووە."