هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

کوشتنی بەرپرسێکی باڵای قاعیدە لە تاران چەند پرسێکی نائاسوودە بۆ ئێران دەهێنێتە ئاراوە

پاکستان فۆروارد

کارمەندانی مرۆیی و ئاگرکوژێنەوەکان کاردەکەن بۆ لابردنی لاشەکانی دوای تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی نایرۆبی، کینیا، لە 1998، کە بووە هۆی کوشتنی لانیکەم 60 کەس، لە نێویاندا هەشت ئەمریکی و زیاتر لە 1,000 کەسیش برینداربوون. [ئاژانسی فرانس پرێس]

کارمەندانی مرۆیی و ئاگرکوژێنەوەکان کاردەکەن بۆ لابردنی لاشەکانی دوای تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی نایرۆبی، کینیا، لە 1998، کە بووە هۆی کوشتنی لانیکەم 60 کەس، لە نێویاندا هەشت ئەمریکی و زیاتر لە 1,000 کەسیش برینداربوون. [ئاژانسی فرانس پرێس]

هیچ مایەی سەرسوڕمان نییە کە رژێمی ئێران ئەو راپۆرتانە رەتدەکاتەوە سەبارەت بە کوشتنی کەسی دووەمی قاعیدە عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا -- ناسراو بە ئەبو محەمەد مەسری -- کە بە شێوەیەکی نهێنی لە تاران لەلایەن رێکخراوە ئیسرائیلیەکانەوە کوژرا.

ئەوەی کەمتر روونە ئەوەیە کە بۆچی بەرپرسانی ئێران مەسرییان لە گەڕەکێکی دەوڵەمەندی تاران بۆ ماوەی چەندین ساڵ پاراستووە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەینی (13 تشرینی دووەم) رایگەیاند کە مەسری لە ئەمریکا تۆمەتبارکراوە بە تێوەگلان لە تۆمەتەکانی 1998ی پەیوەندیدار بە تەقینەوەکانی باڵیۆزخانەکانی لە تەنزانیا و کینیا، ئەم هاوینە بە نهێنی لە تاران تەقەی لێکرا و کوژرا لەلایەن بەکرێگراوانی ئیسرائیلەوە لەسەر ماتۆڕێک بە فەرمانی واشنتۆن.

بە پشتبەستن بە چەندین سەرچاوەی هەواڵگری، رۆژنامەکە رایگەیاند کە سەرکردە باڵاکەی قاعیدە لەگەڵ کچەکەی، مریەم، کوژران کە بێوەژنی حەمزەی کوڕی ئوسامە بن لادن بوو.

سەرکردەی باڵای قاعیدە عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا، کە بە ئەبو محەمەد مەسری ناسراوە، تۆمەتبار کرابوو بە تێوەگلانی لە تەقینەوەکانی 7 ئاب 1998ی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە تەنزانیا و کینیا. ناوبراو لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران کوژرا، بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەکان. [نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالیەکانی ئەمریکا (ئێف بی ئای)]

سەرکردەی باڵای قاعیدە عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا، کە بە ئەبو محەمەد مەسری ناسراوە، تۆمەتبار کرابوو بە تێوەگلانی لە تەقینەوەکانی 7 ئاب 1998ی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە تەنزانیا و کینیا. ناوبراو لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران کوژرا، بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەکان. [نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالیەکانی ئەمریکا (ئێف بی ئای)]

حەمزە بن لادن (چەپ)، کوڕی سەرکردەی کوژراو، ئوسامە بن لادن، لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە ئێران، لە گرتەیەکدا کە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە و لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالیەکانی ئەمریکا (ئێف بی ئای) لە 1 ئاب 2017 بڵاوکراوەتەوە. بۆ ماوەیەکی زۆر گوماندەکرا کە حەمزە لەژێر چەتری پارێزگاریی ئێراندایە و تەنانەت سەرکردە کوژراوەکەی قاعیدە نامەیەکی بۆ سەرکردەی باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی نوسیبوو. هێزەکانی ئەمریکا بن لادنە گەنجەکەیان لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان ئەفغانستان-پاکستان لە 2019 کوشت. [ئەرشیف]

حەمزە بن لادن (چەپ)، کوڕی سەرکردەی کوژراو، ئوسامە بن لادن، لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە ئێران، لە گرتەیەکدا کە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە و لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالیەکانی ئەمریکا (ئێف بی ئای) لە 1 ئاب 2017 بڵاوکراوەتەوە. بۆ ماوەیەکی زۆر گوماندەکرا کە حەمزە لەژێر چەتری پارێزگاریی ئێراندایە و تەنانەت سەرکردە کوژراوەکەی قاعیدە نامەیەکی بۆ سەرکردەی باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی نوسیبوو. هێزەکانی ئەمریکا بن لادنە گەنجەکەیان لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان ئەفغانستان-پاکستان لە 2019 کوشت. [ئەرشیف]

هێرشەکە لە 7 ئاب ئەنجامدرا لە ساڵیادی تەقینەوەکانی ئەفریقادا، کە بوونە هۆی کوژرانی 224 کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە.

بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا بە تایمزیان وت مەسری لەژێر "سەرپەرشتی" ئێراندا بوو لە ساڵی 2003وە بەڵام لانیکەم لە 2015وە ئازادانە لە پاسداران دەژیا، گەڕەکێکی دەوڵەمەندی سەرەوەی تاران.

چیرۆکێکی روپۆشی پەسەند، بەڵام ناڕاست

تایمز رایگەیاند کە لە بەرەبەیانی 8 ئاب، مەسری ئۆتۆمبێلێکی جۆری رینۆی سیدانی لێدەخوڕی لەگەڵ کچەکەی لە نزیک ماڵەکەی خۆی، کاتێک دوو چەکدار بە سواری ماتۆڕێکەوە پێنج جار تەقەیان لێکردن.

دوو ئاژانسی هەواڵی ئێران -- ئاژانسە فەرمییەکانی ئیرنا و میهر -- لەوکاتەدا رووداوێکی هاوشێوەیان راگەیاند و قوربانییەکەیان وەک حەبیب داود ناساند، مامۆستایەکی لوبنانیی وانەی مێژوو، تەمەن 58 ساڵ، لەگەڵ مریەمی کچی، تەمەن 27، بەبێئەوەی زانیاریی زیاتر بڵاوبکەنەوە.

کەناڵی هەواڵی لوبنانی ئێم تیڤی و چەند هەژمارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایانگەیاند کە داود ئەندامی حیزبوڵا بووە، رێکخراوێکی میلیشیای سەر بە ئێران لە لوبنان.

نیویۆرک تایمز رایگەیاند کە راپۆرتەکان پەسەند دەردەکەون، بەڵام راستییەکە ئەوەیە هیچ حەبیب داودێک بوونی نییە.

رۆژنامەکە رایگەیاند کە چەند لوبنانییەک کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ ئێراندا هەیە هیچ شتێکیان دەربارەی داود یان کوژرانەکەی نەبیستووە. هیچ راپۆرتێک نییە کە مامۆستایەکی لوبنانیی مێژوو لە هاوینی رابردوودا لە ئێران کوژرابێت، لێکۆڵەرێکی پەروەردەییش کە لیستی هەموو مامۆستاکانی مێژووی ئێرانی لەبەردەستدایە وتی هیچ کەسێک بە ناوی حەبیب داود لە تۆماری ئەواندا نییە.

بەرپرسێکی هەواڵگری وتی لە راستیدا "حەبیب داود" نازناوێکە بەرپرسانی ئێران داویانە بە مەساری.

نەبیل نەعیم، سەرکردەی پێشووی جیهادی ئیسلامی لە میسر، کە سەر بە قاعیدەیە و هاوڕێیەکی لەمێژینەی مەسرییە، هەمان شتی بە کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودی وت لە تشرینی یەکەمدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە و بە "زانیاریی ساختە و دروستکراو" لەقەڵەمیدان.

بوونی پەیوەندی لەگەڵ رژێمی ئێران

مەسری یەکێک بوو لە سەرکردە دامەزرێنەرەکانی قاعیدە و پێدەچێت یەکەمین بووبێت بۆ سەرکردایەتیکردنی رێکخراوەکە دوای سەرکردەکەی ئێستای، ئەیمەن زەواهیری.

دوای هێرشەکانی 9\11 لە ئەمریکا لە 2001، مەسری و سەیف عادل و حەمزە بن لادن بەشێکبوون لە گروپێک لە سەرکردە باڵاکان کە لە ئەفغانستان هەڵهاتوون و لە ئێران بەدوای پەناگەیەکدا گەڕاون.

بەگوێرەی تایبەتمەندانی بواری تیرۆریزم، لە ئێران مەسری وەک راوێژکارێکی باوەڕپێکراوی حەمزە بن لادن کاری کردووە، کە ئامادەدەکرا بۆ سەرکردایەتیکردنی رێکخراوەکە. حەمزە بن لادن ساڵی رابردوو کوژرا لە ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆریزمدا لە ناوچەی ئەفغانستان-پاکستان.

عادل هێشتا مەترسییەکی گەورەیە.

لە 2017، حکومەتی ئەمریکا کۆگەیەکی بەڵگەنامەی ئاشکراکرد لە شوێنەکەی ئوسامە بن لادن لە ئابۆتئاباد، پاکستان، کە لەوێ لەلایەن هێزی دەریاوانیی ئەمریکاوە لە 2011 کوژرا.

بەڵگەکان تیشکێکی نوێ دەخەنە سەر پەیوەندییە نهێنییەکەی قاعیدە لەگەڵ ئێران، کە ڤیدیۆی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی حەمزەشیان تێدابوو لە ئێران.

ئەو بەڵگانە، لەگەل کوشتنەکەی ئەمدواییەی مەسری و چەندین بەڵگەی دیکە لەم ساڵانەدا، دەریدەخەن کە رژێمی ئێران، بەتایبەتی سوپای پاسداران، پەیوەندییەکی تووندی لەگەڵ قاعیدەدا هەیە.

گوماندەکرێت سوپای پاسداران ژمارەیەکی زۆر چەکداری قاعیدە لەخۆبگرێت کە لە لایەنە بەرپرسە نێودەوڵەتییەکان رادەکەن.

بەگوێرەی نەعیم، سەرکردەی پێشووی جیهادی ئیسلامی لە میسر، کە دژی تووندڕەوی وەستاوەتەوە، لیوا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ئەوکاتەی هێزی قودسی سوپای پاسداران کە لە کانوونی دووەم لە بەغدا کوژرا، "ئەندازیاری پەیوەندیی نێوان قاعیدە و ئێرانە".

وتیشی پێشئەوەی لە 2008 لە سوریا بکوژرێت، فەرماندەی سەربازیی حیزبوڵا عیماد موغنییە "رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە مەشقپێکردنی چەکدارانی [قاعیدە]، بەتایبەتی شێوازی بۆمبڕێژکردن و ئەنجامدانی تەقینەوەکان".

وتی پەیوەندیی قاعیدە لەگەڵ هەردوو سوپای پاسداران و هەواڵگریی ئێران پەیوەندییەکی بەهێزە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە "هێماکانی ئەو پەیوەندییە روونبوون کاتێک ئێران میوانداریی کرد لە خێزانی سەرکردەی قاعیدە ئوسامە بن لادن".

نەعیم وتی هەردوولا بۆ ماوەی چەندین ساڵ هاندەری شەڕی مەزهەبی بوون لەگەڵ ئەوەی "سوپای پاسداران خۆی وەک پارێزەری مافەکانی شیعە و بەرگریکردن لێیان دەرخستوە، قاعیدەش هەمان تاکتیک لەگەڵ سوننیەکان بەکاردەهێنێت".

ئێران بەردەوام نکۆڵیی کردووە لەوەی پێشوازیی کردبێت لە بەرپرسانی قاعیدە، بەڵام بەهۆی ئاشکرابوونەکانی ئەمدواییەوە، سەختە بڕوا بەو سیاسەتە بکرێت.

شرۆڤەکارێکی دژە تیرۆریزم لە ناوەندی سوفان، کۆلین پی کلێرک، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێران جیاوازی مەزهەبی بەکاردەهێنێت وەک کوتەکێک کاتێک بە سوودی خۆی بشکێتەوە، بەڵام دەشخوازێت چاوپۆشی بکات لە جیاوازیی نێوان سوننە و شیعە کاتێک لە بەرژوەندی ئێراندا بێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500