هه‌واڵه‌كانی عێراق

فلیمی کڵاو سپیەکانی سوریا خەڵاتی ئۆسکار دەباتەوە

فلیمێك سەبارەت بە کڵاو سپیەکانی سوریا -- ئەو رزگارکەرانەی کە ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی -- خەڵاتی ئۆسکاری بردە ماڵەوە بۆ باشترین کورتە فلیمی بەڵگەنامەیی یەکشەممە (26 شوبات)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

فلیمی "کڵاو سپیەکان، لەبەرهەمی نێتفلیکس و دەرهێنانی ئۆرلاندۆ ڤۆن ئێنسیدڵەوە، سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەسەر کورتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی سەبارەت بە کێشەی سوریا بەناوی، "وەتەنی: نیشتیمانەکەم."

سەرۆکی گروپی رزگارکەر، راید ساڵح، لە راگەیەندراوێکدا وتی کڵاو سپیەکان ژیانی زیاتر لە 82,000 کەسیان رزگارکردووە.

ئەو لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەرهێنەرەکە خوێندرایەوە وتی: "هەریەکێك لە ئێوە لێرە بانگهێشتدەکەم کە گوێی لەمنە بۆ ئەوەی ئیش لەسەر لایەنی ژیان بکەن، بۆ وەستاندنی خوێنڕشتن لە سوریا و لەسەرانسەری جیهاندا."

وتیشی: "زۆر ئاسانە بۆ ئەو کەسانە کە هەست بە پشتگوێخستن بکەن. ئەم شەڕە بۆ ماوەی شەش ساڵە بەردەوامە."

گروپی کڵاو سپیەکان ساڵی 2013 دەرکەوت، کە کاردەکات بۆ رزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.

پێشئەوەی شەڕەکە هەڵبگیرسێت، خۆبەخشەکان کاری رۆژانەیان هەبوو -- نانەواچی، وێنەکێش و تەنانەت خوێندکار بوون. گروپەکە دەڵێت زیاتر لە 3,000 خۆبەخش پەیوەندی پێوەکردوون لە 2013 وە.

ئەو گروپە ناونراوە بەهۆی کڵاوە جیاوازەکەیانەوە کە خۆبەخشەکان لەسەری دەکەن و ناوبانگێکی نێودەوڵەتی پەیداکردووە بۆ رزگارکردنی ئازایانەیان کە بەزۆری وێنەی گیراوەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

دروشمی گروپەکە، "رزگارکردنی ژیانی کەسێك وەك ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتی رزگاربکەیت،" لە ئایەتێکی قورئانەوە وەرگیراوە، هەرچەندە رزگارکەران جەختدەکەنەوە کە چارەسەری هەموو قوربانییەك دەکەن، بەبێ جیاوازی ئاینی.

فلیمی کڵاو سپیەکان پاڵێورابوو بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2016 و پشتگیری نێودەوڵەتی بەدەستهێنا بۆ کاندیدکردنیان، هەرچەندە دواجار شکستیهێنا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

چی وات لێدەکات پێتوابێت لەگەڵ کۆمەڵێك خەڵکی خۆشباوەڕ مامەڵە دەکەیت؟ تەنانەت میدیای خۆرئاواش درکیان بەوە کردووە کە کڵاو سپییەکان لەڕاستییدا هێزی چەکداری بەرەی نوسرەن (جەبهەت ئه‌لنوسرە) و دەست لەناو دەست له‌گه‌ڵ تیرۆریستان کاردەکەن. ئەوە چۆنە کە تەنیا لەو ناوچانە بوونیان هەیە کە لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراون؟ ئایا یارمەتیدانی خەڵکی بریندار بەشێوەی جیاكاریی تێدادەکرێت؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌