هه‌واڵه‌كانی عێراق

روسیا تۆمەتبارکرا بە ناوزه‌ندكردنی کڵاو سپیەکانی سوریا وەك 'مەترسی'

لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە روسیا گیرا پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) دوای ناوزه‌دكردنی خۆبەخشە کۆمەکبەخشەکانی سوریا کە بە کڵاو سپیەکان ناسراون وەك "مەترسی" و داوای دەرکردنیانی لە وڵاتەکە کرد، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی رایگەیاند.

بەگوێرەی دیپلۆماتکارێك کە ئامادەی وتوێژەکان بوو، نوێنەری روسیا لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مۆسکۆ داوایکردبوو، وتی: "ئامادەیی کڵاو سپیەکان سەرچاوەی مەترسییە" و داوای کرد گروپەکە وەدەربنرێت.

بەگوێرەی دیپلۆماتکارێکی تر کە بەمەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوی قسەیکرد، نوێنەری مۆسکۆ بەتایبەتی باسی هەبوونی گروپەکەی کرد لە ئیدلیبی دوایین پێگەی بەهێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

رێکخراوی بەرگری شارستانی سوریا، یان کڵاو سپیەکان، کە لە 2013 دامەزرا، ئەو بریندارانە دەپارێزێت کە لە هێرشەکانی سەر ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆندا بریندارده‌بن.

روسیا ئەندامانی گروپەکە، کە لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادان، وەك کرێکاری کۆمەکبەخش ناناسێنێت و پێشتریش ئەوانی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکان تۆمەتبارکردووە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماتکار، ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بەتوڕەیی و نیگەرانیەوە وەڵامیانداوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەمریکا سەرکۆنەی "تۆمەتە سەیر و ناڕاستەکانی روسیا"ی کردووە و وتوێتی: "کڵاو سپیەکان رێکخراوێکی مرۆییە و روسیاش بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست."

هاوکات بەریتانیا داوای لە روسەکان کردووە "وازبێنن لە بەفیڕۆدانی کاتی ئەنجومەن" لەکاتێکدا فەرەنسا وتوێتی توشی "سەرسوڕمان و نیگەرانی" بووە و ئاماژەشیداوە بەوەی گروپەکە "ژیانی سەدان کەسیان پاراستووە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500