هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

گۆڕێکی داعش لە حەڵەب ئخنراوه‌ به‌ لاشەی كۆتوبه‌ندكراو

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تیمی بەرگری شارستانی سوری لاشەی قوربانیانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) هەڵدەدەنەوە لە گۆڕێكدا لە شارۆچکەی ئەختارینی پارێزگای حەڵەب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئەندامانی تیمی بەرگری شارستانی سوری لاشەی قوربانیانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) هەڵدەدەنەوە لە گۆڕێكدا لە شارۆچکەی ئەختارینی پارێزگای حەڵەب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

به‌گوێره‌ی چالاکوانان تیمێکی بەرگری شارستانی سوری چەند لاشەیەکی ده‌رهێنایه‌وه‌ لە گۆڕێكدا لە دەوروبەری حەڵەب کە پێدەچێت پاشماوەی شەڕکەرانی سوپای ئازادی سوریا بێت کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژرابن.

هەرچەندە ناتوانرێت لاشەکان بناسرێنەوە بەهۆی بارودۆخی خراپیانه‌وه‌، شوێنی گۆڕەکە لە نزیك شارۆچکەی ئەختارین ئەوە پیشاندەدات قوربانیەکان شەڕکەرانی سوپای ئازادی سوریا بن کە لەلایەن داعشەوە گیراون لەکاتی شەڕەکاندا کە لەو ناوچەیە رویدا لە 2014.

بەگوێرەی چالاکوانان ئه‌و زنجیره‌ ئاسنینانه‌ی بەکارهاتوون بۆ بەستنەوەی دەست و قاچی قوربانیەکان ئەوە پیشاندەدات پاشماوەکان هی ئەو قوربانیانە بن کە به‌شێوازی داعش کوژراون.

چالاکوانی بواری میدیا له‌ حەڵەب، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت شوێنی گۆڕەکە دۆزرایەوە کاتێك دانیشتویەکی ئەختارین پاشماوەی ئێسك و پروسکی مرۆڤی دۆزیەوە لەکاتێکدا خانوەکەی چاكدەکردەوە.

وتیشی دانیشتووەکە پەیوەندییكرد بە لیژنەی ئەمنی پۆلیسی سوپای ئازادی سوریەوە کە شوێنەکەیان پشکنی لەگەڵ تیمێکی بەرگری شارستانی کە بە کڵاو سپیەکان ناسراون.

بەگوێرەی ئەندامێکی تیمی کڵاو سپیەکان لە ئەختارین تیمی بەرگری شارستانی پاشماوەی ئێسکەکانیان ده‌رهێنایه‌وه‌، دووشەممە (17 تەمموز) و زانییان لانیکەم سێ قوربانی تێدایە کە رەنگە ژمارەکە بەرزببێتەوە بۆ پێنج کەس.

دەست و قاچی كۆتوبه‌ندكراو

بەگوێرەی ئەندامەکەی بەرگری شارستانی دەست و قاچی دوو لاشە بە زنجیری ئاسن بەسترابوون، ئەوە دەرخەری کوشتنە بە ره‌میكردن.

ئەحمەد وتی ناوچەی ئەختارین لەلایەن داعشەوە داگیرکرا لە 2014 و لەلایەن باڵەکانی سوپای ئازادی سوریاوه‌ ئازادکرا دوای چەندین هێرش و پاشەکشە لە 2016 دا.

وتیشی: "کاتێك لەژێردەستی گروپەکەدا بوو، ئەندامانی داعش شێوازی کوشتن و لەسێدارەدانی هەرە چەپەڵیان ئەنجامدا دژی هەرکەسێك کە دژیان بوەستایەته‌وە."

هەروەها وتی گروپەکە تاوانی بێوێنەیان ئەنجامدا لە 2014 و لەکاتی شەڕەکاندا کە دوای داگیرکردنی داعش هات لە ناوچەکەدا.

ئەحمەد وتی لاشەکان بەبێ ناسنامە نێژراون بەڵام پێدەچێت پاشماوەی ئەندامانی سوپای ئازادی سوریا بن کە لە شەڕەکانی 2014 گیراون، به‌گوێره‌ی ئه‌و پاشماوەی جلوبەرگه‌ سەربازییانه‌ی دۆزراونەته‌وە لەگەڵ لاشەکاندا.

وتیشی: "ئەنجومەنی شارۆچکەی ئەختارین لەوانەیە نمونەی ئێسکەکان بنێرێت بۆ وڵاتێکی دراوسێ بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ هەوڵدان بۆ زانینی ناسنامەی قوربانیەکان."

وتیشی شوێن گۆڕی تریش کە داعش قوربانیەکانی تێدا ناشتووە لە نزیك ئەختارین دۆزراونەته‌وە، لە شارۆچکەکانی جەبەل بەرسایە و جەزه‌ر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500