ده‌یان مه‌ده‌نی هه‌وڵیان دا له‌شه‌ودا هه‌ڵبێن له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كه له‌ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌وه به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه، له‌كاتێكدا سوپای سوریا رۆژی چوارشه‌ممه (23 تشرینی دووه‌م) هێرشێكی دەستپێکرد بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هه‌فته‌ی پێشوو حكومه‌ت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌دا كه زیاتر له 250,000 مه‌ده‌نی چه‌ند مانگێكه له‌وێ گیریانخواردووه له‌ژێر ئابڵوقه‌ی سوپادا، له‌كاتێكدا خۆراك و سوته‌مه‌نی لهكهمبوونهوهدان .
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه رژێم خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه دەکوتێت به بۆردومانی ئاسمانی و بۆمبی به‌رمیلی و تۆپباران و زیاتر له 140 كه‌سی كوشتووه و له پێشڕه‌ویدایه.
رۆژی چوارشه‌ممه روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ده‌یان مه‌ده‌نی هه‌وڵیاندابوو به‌شه‌و هه‌ڵبێن به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌وه به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "شه‌وی سێشه‌ممه نزیكه‌ی 100 خێزان له‌نزیكی رێڕه‌وێك له گه‌ڕه‌كی بوستان ئه‌لباشا (كه له‌ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه) كۆبوونه‌وه تا بپه‌ڕنه‌وه بۆ شێخ مه‌قسود."
عه‌بدولڕه‌حمان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت، بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری بدات: "به‌ڵام كاتێك مه‌ده‌نیه‌كان هه‌وڵیاندا بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ر، ته‌قه ده‌ستیپێكرد."
شێخ مه‌قسود گه‌ڕه‌كێكی باكوره، له‌ژێرده‌ستی هێزه كوردیهكاندایه كه نه هاوپه‌یمانی رژێمن نه هی ئۆپۆزسیۆن و دەکەوێتە نێوان خۆرئاوای ژێرده‌ستی رژێم و خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆنەوە.
ئه‌م خوێنڕشتنه نوێیه بووه جێی نیگه‌رانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رچه‌نده تائێستا ئاماژه‌یه‌كی كه‌م هه‌یه به بوونی پلانێك بۆ راگرتنی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان-مارك ئایرۆڵت، رۆژی چوارشه‌ممه وتی هه‌وادارانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا له سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌مدا له پاریس كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه.
ئایرۆڵت داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد تا "چیتر روو وه‌رنه‌گێڕێت" له‌و "واقعیه‌ته تاڵه"ی ناكۆكیه‌كان.
رێكخراوی منداڵپارێز بانگه‌شه‌ی كرد بۆ ئاگربه‌ستێك له‌ژێر چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا تا رێبدرێت به چوونه‌ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه نه‌خۆش و برینداره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری سوریای رێكخراوه‌كه، سۆنیا خوش، وتی: "ئه‌مه شكستێكی ئه‌خلاقیه كه رێژه‌ی مردنی منداڵانی حه‌له‌ب به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه و پێده‌چێت هێشتا به‌ره‌و خراپتریش بچێت، له‌كاتێكدا هه‌نگاوی زۆر كه‌م نراوه بۆ كۆتاییهێنان به بۆمبارانهكان و لێپرسینه‌وه له لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان."
دواهه‌مین پەلاماری حكومه‌ت نه‌خۆشخانه‌كان و و ناوه‌نده‌كانی فریاكه‌وتنی پێکاوە و قوتابخانه‌كانی ناچاركردووه به داخستن.