هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکان لە 3 نەخۆشخانە دەدەن لە باکوری سوریا

لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ نەخۆشخانە لە ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی پارێزگای حەلەبی سوریا هێرشی ئاسمانیان کرایە سەر، بوونە هۆی بریندارکردنی کارمەندانی نەخۆشخانەکە و چەند نەخۆشێك، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (15 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند نەخۆشخانەیەك لە گوندی عەویجیل، خۆرئاوای پارێزگاکە لەکاتی شەودا لێیدرا.

روانگەکە رایگەیاند لەنێو بریندارەکاندا نەخۆشێك هەبوو کە گوازرابوەوە ئەوێ دوای ئەوەی نەخۆشخانەکەی نزیك بە گوندی کەفر دووشەممە لێیدرابوو.

روانگەکە راشیگەیاند نەخۆشخانەی سێیەم --لە شارۆچکەی عەتاریب-- لە کاتژمێرەکانی سەرەتای دووشەممەدا پێنج جار لێیدرا. هێرشەکان بوونە هۆی روخاندنی ژووری نەشتەرگەریی و دەرمانخانەی نەخۆشخانەکە، شکاندنی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و بریندارکردنی ستافی نەخۆشخانەکە. .

نەخۆشخانەکانی عەتاریب و کەفر پێشتر کەوتونەتە بەر هێرشی ئاسمانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500