12 مه‌ده‌نی كوژران سێشه‌ممه (14 ئایار) له میانی شه‌ڕوپێكدادانێكدا له باكوری خۆرئاوای سوریا، له‌نێویاندا 6 كه‌سیان كوژران له‌كاتێكدا چه‌ند موشه‌كێكی هاوێژراو له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه‌كانه‌وه شاری حه‌له‌بی كرده‌ئامانج، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
حه‌له‌ب له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سوریادایه به‌ڵام مه‌ودایه‌كی كه‌م هه‌یه له نێوان حه‌له‌ب و پارێزگای ئیدلیبدا، كه له‌ژێرده‌ستی ته‌حریر شامدایه.
رژێمی سوریا و روسیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پارێزگاكانی ئیدلیب و ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقیه چڕتركردۆته‌وه، سه‌رباری بوونی ئاگربه‌ستێك بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له هه‌ر هێرشێكی رژێم.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له سێشه‌ممه‌دا شه‌ش مه‌ده‌نی به‌هۆی چه‌ند هێرشێكی موشه‌كی گروپه تووندڕه‌وه‌كانه‌وه كوژران، كه ناوچه‌ی باشوری ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بیان كرده ئامانج.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌ش مه‌ده‌نیش به‌هۆی بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی رژێمه‌وه كوژران كه ناوچه‌كانی ئیدلیب یان باكوری پارێزگای حه‌مایان كرده ئامانج.
راشیگه‌یاند كه چواریان له شارۆچكه‌ی جسر شوغور كوژران.