شانزه منداڵ له نێو ئه‌و 20 هاوڵاتیه‌دا بوون كه له شه‌ودا كوژران له كاتێكدا هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌ربین خوێندگه‌یه‌كی كرده‌ئامانج كه ئه‌وان له ژێرزه‌مینه‌كه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (20 ئازار) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه عه‌ربینی كردۆته ئامانج، شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمه بچوكبووه‌وه‌كه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، غوته، كه زیاتر له مانگێكه له ژێر هێرشی سه‌ربازانی حكومه‌تدایه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "سێ موشه‌كی ئاڕاسته‌كراو له یه‌ك هێرشی ئاسمانییه‌وه خوێندنگه‌كه‌ی كرده‌ئامانج، كه ژێرزه‌مینه‌كه‌ی وه‌كو په‌ناگه به‌كارده‌هێنرا."
وتی: "كارمه‌ندانی رزگاركه‌ر له گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رزگاربووان."
روانگه‌كه وتی گومانده‌كرێت هێرشه له‌ناكاوه‌كانی شه‌وی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن روسیاوه ئه‌نجامدرابێت.
مۆسكۆ رایگه‌یاندووه كه یارمه‌تی حكومه‌تی سوریا ده‌دات "كۆتاییبهێنێت" به چه‌كداران له غوته به‌ڵام نكۆڵیده‌كات له‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی له دژی هاوڵاتیان ئه‌نجامداێبت.
له 18 شوباته‌وه، سه‌ربازانی سوریا و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی زیاد له سه‌دا 80ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتیان گرتووه و ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌ش كه ماونه‌ته‌وه كراون به سێ به‌شه‌وه، هه‌ر یه‌كێكیان له‌ژێرده‌ستی گروپیێكی ئۆپۆزسیۆنی جیاوازدایه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه عه‌ربینی لێیه له ژێرده‌ستی هێزێكی ئیسلامیدایه به‌ناوی فه‌یله‌ق ره‌حمان.
سه‌ربازانی سوریا له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێشڕه‌وه‌ی به‌رچاویان كردووه له دژی ئه‌وان، "رێڕه‌وێكیان" كردۆته‌وه بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێن بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.
دانیشتوانانی دیكه بڕیاریانداوه هه‌ڵبێن بۆ قوڵایی ناوچه بچووكبووه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
هاوكات، رژێم به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی دوما له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا بڕیاربوو به شێوه‌یه‌كی كه‌م گواستنه‌وه پزیشكیه به‌په‌له‌كان تا پێنجشه‌ممه به‌رده‌وامبن.
په‌یامنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس باسی بۆردومانێكی خه‌ستی كرد له شه‌ودا و وتی ئۆتۆمبیله‌كانی فریاگوزاری نه‌یانتوانیوه به‌ئاسانی بگه‌نه برینداره‌كان به‌هۆی خه‌ستی بۆردومانه‌كانه‌وه.