لە دوو گەڕەکی گەمارۆدراو لە بەشی رۆژهەڵاتی حەلەبی سوریا کە بووەتە مەیدانی شەڕ، خۆبەخشە ناوخۆییەکان چەند کیسە خۆراکێکی پچوكیان دابەشکرد کە لە گهنجینهكاندا مابوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی شام، کە رێکخراوێکی خێرخوازیە لە بەشی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە شارەکەدا، عەممار قهداح، وتی: "کۆگاکانمان بەتاڵن و هیچ شتێکی ترمان نیە دابەشی بکەین."
هیچ کۆمەکێك بۆ رۆژهەڵاتی حەلەب نەچووە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە، کاتێك کە هێزەکانی رژێم دەورەی رۆژهەڵاتی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنیان دا و زیاتر لە 250,000 کەس گیری خوارد.
قهداح کە سێشەممە لە بەردەم گهنجینهیهكدا قسەی دەکرد لە گەڕەکی مەعادی، وتی: "ئەمڕۆ دابەشکردنی کۆمەکە خۆراکیەکەمان تەواوکرد بهسهر نزیکەی 2,000 خێزاندا کە ئێمە هاوکارییان دەکەین."
هەروەها وتی: "ئەم مانگە ئێمە تەنیا توانیمان چارهکە بەشێك دابەشبکەین لەو بەشەی کە جاران دابەشماندەکرد بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمەکانهوه."
وتەبێژی پرۆگرامی جیهانیی خۆراك، بێتینا لویشەر، وتی رێکخراوە هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین کۆمەکیان لە کۆتایی هەفتەدا گەیاندووە.
لە هەمانکاتدا فرۆکە جەنگیەکانی رژێم و هاوپەیمانەکانی رۆژی چوارشەممە بۆردومانی ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان کرد لە باکوری سوریا و لانیکەم 35 کەسیان لە شاری حەلەب کوشت لە 24 کاتژمێردا.