دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)له موسڵ كرایه ده‌ره‌وه، شاره‌كه هێشتا ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست سڕینه‌وه‌ی كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی حوكمداریی رێكخراوه‌كه.
له‌كاتێكدا گروپه تیرۆریستییه‌كه حوكمی پارێزگای نه‌ینه‌وای ده‌كرد، خه‌ڵكیان ماڵبه‌ده‌ر كرد و ئازاریان دان و وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئایین و گروپه ئێتنییه جیاوازه‌كان كرد كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌وێ ده‌ژیان.
رێكخراوه حكومی و مه‌ده‌نییه‌كان له‌وكاته‌وه ههوڵدهدهنپهیوهندییه باشه‌كان بونیادبنێنهوهكه له شاره‌كه‌دا له‌نێوان گروپه جیاوازه‌كاندا بوونی هه‌بوو، گه‌نجانیش وه‌ك چالاكترین هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه زیانپێگه‌یشتووه‌كه ده‌كه‌ن.
له 11 تهمموز، هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان، كه رێكخراوێكی ناحكومییه و له‌لایه‌ن گه‌نجانی موسڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، فێستیڤاڵێكی سازكرد بۆ پته‌وكردنه‌وه‌ی ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی، به كۆمه‌كی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه وتیان كه ده‌یانه‌وێت مێژووی شاره‌كه پیشانبده‌ن، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به فره‌یی و جۆراوجۆرێتی، به ئامانجی زاڵبوون به‌سه‌ر جیاوازییه ئێتنی و ئایینیه‌كاندا.
فێستیڤاڵی "هه‌موومان خه‌ڵكی موسڵین" نمایشی شانۆیی و موزیكی و فۆلكلۆریی له‌خۆگرتبوو.
له‌نێو نمایشه‌كاندا، سه‌مای دهبكه هه‌بوو له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به جلی نه‌ریتیی عه‌ره‌بی، كوردی، ئێزیدی، توركمانی و مه‌سیحییه‌وه، كه به زمانی جیاواز گۆرانی‌یان ده‌وت و له شه‌قامه‌كانی موسڵدا ده‌بیسترا.
ئه‌ندامێكی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان، عادل میخا به دیارونای وت: "رێكخستنی ئه‌م فێستیڤاڵانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نزیكانه‌یه كه له‌نێو گه‌نجانی هه‌موو ئایین و گروپه ئێتنییه جیاوازه‌كاندا هه‌یه."
وتیشی: "لێره‌دا ئه‌وه پشتڕاستدهكهینهوه كه سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه سه‌ختانه‌ی خه‌ڵكی موسڵ له رابردوویه‌كی نزیكدا ئه‌زمونیان كرد، سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی مۆزائیكی كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگاكه."
مێژوویه‌كی درێژ له پێكه‌وه‌ژیان
موسڵ مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مامۆستای شوێنه‌وارناسیی ئیسلامی له زانكۆی موسڵ، ئه‌حمه‌د قاسم به دیارونای وت پێش هاتنی ئیسلام، موسڵ باوه‌ڕدارانی ئایینه‌كانی مه‌سیحی و جودایزم و زه‌رده‌شتیی له‌خۆگرتبوو.
وتی دواتر ئیسلام بوو به ئایینی باڵاده‌ست له ناوچه‌كه، به‌ڵام شوێنكه‌وتووانی رێگه‌یان به باوه‌ڕه‌كانی تر دا ئه‌ركه ئایینیه‌كانی خۆیان به ئازادی جێبه‌جێبكه‌ن.
ناوبراو وتی: "ئیسلام ئایینی زۆره‌ملێیی نییه، به‌ڵكو ئایینی پێكه‌وه‌ژیان و خۆشه‌ویستییه"، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش مانه‌وه‌ی زۆر كڵێسای دێرین له شاری موسڵ، له‌وانه مار شایا له ناوچه‌ی قهلعهیات كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 750 پاش زایین.
وتی نموونه‌یه‌كی تری لێبوورده‌یی له شاره‌كه‌دا له‌خۆگرتنی ئه‌رمه‌نییه‌كانه، كه پێشوازییان لێكرا كاتێك ئاواره‌كران له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.
وتیشی خه‌ڵكی موسڵ یارمه‌تییان دان و پشتیوانی‌یان لێ‌كردن و رێگهشیانپێدان ئه‌ركه ئایینیه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و كڵێساكانی خۆیان بینابكه‌ن، له‌وانه كڵێسای ئه‌رمه‌نییه‌كان له شاره‌كه‌دا. ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی هه‌ندێكیان دواتر بڕیاریاندا بچنه سه‌ر ئایینی ئیسلام.
به‌شداربوون له بونیادنانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، غه‌زوان داودی به دیارونای وت: "پێكه‌وه‌ژیان له‌نێو پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵدا پێویستییه‌كه، نه‌ك بژارده‌یه‌ك."
داودی وتی ئه‌مه ده‌بێت له‌پێناو پێشكه‌وتنی پارێزگاكه‌دا هه‌بێت.
وتیشی داعش هه‌وڵیدا ئه‌و وێنه‌یه‌ی موسڵ بسڕێته‌وه وه‌ك شارێك كه تێیدا پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه نه‌ریت و نۆرمی ئاساییه و كارێكی زۆریشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه درز بخاته نێو خه‌ڵكانی سه‌ر به ئایین و گروپه ئێتنییه جیاوازه‌كان كه له شاره‌كه‌دا نیشته‌جێن.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه گروپه توندڕه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هێنانه‌كایه‌ی ترازانێكی به‌رده‌وام. هه‌روه‌ها داوای په‌ره‌پێدانێكی چالاكانه‌ی كه‌لتووری لێبوورده‌یی و پێكهوهژیانیشی كرد.
وتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، دانیشتوانی شاره‌كه پێویسته پشتیوانیبكهن له هه‌موو ئه‌و چالاكی و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه سازده‌كرێن له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی یه‌كڕیزی له شاره‌كه‌دا.