سوپای عێراق هه‌وڵێكی دیكه‌ی به‌زاندنی سنووری له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریاوه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (15 كانونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق دوو چه‌كداریان كوشت و چه‌ند دانه‌یه‌كیان برینداركرد له شه‌ڕوپێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كدار كه هه‌وڵیاندا له دێره زووری سوریاوه بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه."
ناوبراو وتی: "چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یانكرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا سنوور ببه‌زێنن و ئاگادارییهكانی [هێزه ئه‌منییه‌كان]یان پشتگوێخست."
وتی هێزه‌كانی عێراق دوو چه‌كداریان كوشت و چه‌ندینی دیكه‌یان برینداركرد، به زه‌بری هێزیش ئه‌وانی دیكه‌یان بۆ ناو خاكی سوریا گه‌ڕانده‌وه. وتیشی هیچ قوربانییه‌ك له‌نێو سه‌ربازانی عێراقیدا نه‌بوو.
وتی ئه‌مه سێیه‌مین هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه‌یه له‌م مانگه‌دا كه چه‌كدارانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن سوودوه‌ربگرن له كه‌میی رێژه‌ی راده‌ی بینین له به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا دوای ئه‌وه‌ی له سوریا گوشارێكی زۆریان له‌سه‌ره.