چه‌كدارانی گومانلێكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هه‌شت كه‌سیان كوشت و چوار كه‌سی دیكه‌یان برینداركرد له دوو هێرشدا له باكوری عێراق، به‌رپرسانی ئه‌منی دووشه‌ممه (4 ئهیلوول) رایانگه‌یاند.
به‌رپرسێكی ئه‌منی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه دووشه‌ممه "حه‌وت منداڵ كوژران له‌كاتێكدا تووندڕه‌وه‌كان ماڵه‌كانی گوندی ئه‌لبو شاهیریان ئاگرتێبه‌ردا،" 25 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای كه‌ركوك، كه شارێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه له باكوری به‌غدا.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له هێرشه‌كه‌دا برینداربوو، كه چه‌كدارانی داعشی بینیبوو هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕی 20,000 دۆلاریان دزی پێشئه‌وه‌ی هه‌ڵبێن.
دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه، پیاوێك به فیشه‌ك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێك له باكوری به‌غدا.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس وتی ئه‌م هێرشه له گوندی خانوكهی نزیك شه‌رگات ئه‌نجامدرا، كه یه‌كێكه له‌و دواهه‌مین ناوچانه‌ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه كۆنترۆڵكرانه‌وه و له ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا نه‌ماوه.
ئه‌فسه‌ره‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی: "پیاوه‌كه، كه ته‌مه‌نی 80 ساڵ بوو، تازه له نوێژكردن ته‌واوببوو (وه مزگه‌وتی به‌جێده‌هێشت) كه تووندڕه‌وه‌كان تهقهیانلێكرد."
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتیی هیچكام له هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ری پۆلیسه، حه‌شارگه‌كانی داعش هێشتا له گرده‌كانی خانوكه و چیا و ناوچه بیابانه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا هه‌ن.