هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵێكی چه‌ند چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه بۆ هاتنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه له سوریاوه، به‌رپرسێكی سه‌ربازیی عێراقی له پارێزگای ئه‌نبار سێشه‌ممه (26 شوبات) وتی.
عه‌قید مازن حسێن عوبه‌یدی، له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بادیه و جه‌زیره، وتی: "حه‌وت چه‌كداری داعش كه پێده‌چوو بیانه‌وێت له شه‌ڕه‌كانی باغۆزی سوریا هه‌ڵبێن، شه‌وی رابردوو هه‌وڵیاندا بێنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه، به‌ڵام به‌رپه‌چیان درایه‌وه و ناچاركران به گه‌ڕانه‌وه [بۆ سوریا]."
ناوبراو وتی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه هه‌ڵدێن هه‌وڵده‌ده‌ن له سنووره‌كه بپه‌ڕێنه‌وه تا خۆیان بشارنه‌وه له ناوچه سه‌خته‌كانی بیابانی خۆرئاوای عێراقدا. ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ش كه "ئه‌مه رێك ئه‌و شته‌یه كه هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن رێگریلێبكه‌ن."
عوبه‌یدی وتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌مدواییانه چه‌ندین هه‌سته‌وه‌ری ئاڵۆز و كامێرای گه‌رماییان به‌خشیوه به هێزه‌كانی عێراق، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ئاشكراكردنی هه‌وڵه‌كانی سنووربه‌زاندن.