هێزه‌كانی سوپا و پاسه‌وانانی سه‌ر سنوری عێراق هه‌وڵێكی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌ندین چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان بۆ ناو خاكی عێراق له سوریاوه پوچه‌ڵكرده‌وه، وته‌بێژێكی سه‌ربازی عێراق چوارشه‌ممه (14 تشرینی دووه‌م) وتی.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، عه‌قید محه‌مه‌د دوله‌یمی به دیارونای وت چه‌كداره‌كان سوودیان له باران و رێژه‌ی كه‌می بینین وه‌رگرت له‌سه‌ر سنوور بۆ هاتنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه.
وتی: "لانیكه‌م 10 چه‌كداری داعش هه‌وڵیاندا سنورببهزێنن و به‌ره‌و قائیم بڕۆن، به‌ڵام هێزه‌كانمان به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه، دووانیان لێكوشتن و ئه‌وانی ترشیان به زه‌بری هێز گه‌ڕانده‌وه بۆ نێو خاكی سوریا."
هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی عێراق دواتر له‌نێو سنوری سوریادا چه‌كداره‌كانیان كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش بووه هۆی تێكشكاندنی ئۆتۆمبیلێك، كه چه‌كداره‌كان به‌كاریانده‌هێنا و كوشتنی چه‌ند دانه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر سنور. وتیشی: "هێزه‌كانی عێراق له ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی سنوربه‌زاندن."