نزیکەی 150 بۆمبی دەستکرد کە دوای ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئەنبار بەجێماون تەقێنرانەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەمید یەحیا رەسوڵ چوارشەممە (26 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
رەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست دیارونا کەوتووە، وتی: "هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار 48 بۆمبی دەستکردیان تەقاندەوە کە لەدوای داعش لە حەمیرە بەجێمابوون و 60 بۆمبی تریشیان لە ناوچەی گوندی مۆدێرن تەقاندەوە، لەنێویاندا جەلیکانێکی 20 لیتری و پێنج تەنەکەی پڕ لە ئاسن و هاوەنێکی 81 ملیم."
وتی هەروەها هێزەکە 41 بۆمبی دەستکرد و هاوەنێکی 60 ملیمیان لە ئەلبو خالید تەقاندەوە و دوو بۆمبی دەستکردی نێوخۆییشیان لەماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە وادی سامیل هەڵگرتەوە.
رەسوڵ وتی: "گومانلێکراوێکی تیرۆریزمیش لە قەتانە دەستگیرکرا و ئەندامێکی داواکراویش لە سورا دەستگیرکرا."
وتیشی بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگیری، 19 گولهتۆپی ئوسترالی لە ماڵێکدا لە تەمیم دۆزرانەوە و ئاماژەشی دا بەوەی "ئەوانیش پوچەڵکرانەوە و لەنێوبران".