هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ پاککردنەوەی دورگەی هیت لە خۆرئاوای ئەنبار لە هەمو پاشماوەیەکی جەنگ دوای رزگارکردنی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). .
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای راگەیاند: "یەکەکانی سوپای عێراق و تیمەکانی دژە-بۆمب بەشداری دەکەن لە کەمپینێك بۆ نەهێشتنی بۆمبی دەستکرد و مینی چێنراو لە ناوچەکانی دورگەی هیت، لەنێویاندا بەکر، زاویە، حاوی و گوندەکانی دیکە."
وتی هەوڵەکان گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییش لەخۆدەگرێت بە هاوکاریی وەزارەتی خزمەتگوزاریی دەوڵەت.
رەسوڵ وتی ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجیەتی رێگەخۆشبکات بۆ گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ ماڵەکانیان لە ماوەیەکدا کە مانگێك زیاتر نەخایەنێت.