هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش تاوەری کارەبا لە سەڵاحەدین دەتەقێنێتەوە

بەرپرسێکی پۆلیسی سەلاحەدین وتی رۆژی چوارشەممە (22 حوزەیران) "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) پێنج تاوەری گواستنەوەی کارەبایان لە خۆرهەڵاتی تکریت تەقاندەوە، کە بووە هۆی بڕانی کارەبای ناوچەکە.

وتەبێژی پۆلیس حەسەن ئەلمەجمەعی بە مەوتینی وت، "بە چاندنی بۆمبی دەستکرد داعش پێنج تاوەری گواستنەوەی کارەبای لە ئەلبو خەدو تەقاندەوە."

وتی ئەمە بوە هۆی پچڕانی هێڵی کارەبا و چەندین ماڵ بەتەواوی کارەبایان بڕا، وتیشی "کردەی تیرۆرستی و تێکدەرانە لە رەمەزاندا هاوڵاتیان هەراسان دەکات، لەکاتێکدا پلەی گەرما دەگاتە سەرو 48."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500