هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە دەوروبەری بەغدا زیانێکی زۆر بە داعش دەگەیەنن

وەزارەتی بەرگریی رۆژی چوارشەممە (29 حوزەیران) رایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی عێراق کارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە ناوچەی جۆلانی فەلوجە تا خۆرئاوای بەغدا، دۆزییەوە و تێکیانشکاند، کە بەکاردەهێنرا بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی بۆمب.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی کارگەکە چەندین بابەتی تیا دۆزراوەتەوە وەك تەقەمەنی، وایەر، سێ موشەکی بەرەو-گەرمیی-چوو، 39 موشەکی ئێس،پی،جی-9 و حەوت بۆمبی دەستکرد، کە بەبێ هیچ روداوێك پوچەڵکرانەوە.

راگەیەندراوەکە وتی "فیرقەی 14 لە ناوچەی ئەزراقیەی فەلوجە 10 ماڵی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە، 10 بۆمبی دەستکردی پوچەڵکردەوە و دەستی بەسەر چەکی سوکیشدا گرت."

راگەیەندراوەکە وتیشی لەهەمانکاتدا و لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕاندا لە ئەلبو حوسەی باکوری بەغدا، هێزێکی لیوای 22 خانویەکی گەورەی پشوودانی داعشیان لە باخێکدا دۆزییەوە، کە تەقینەوە، ئامێر، جلوبەرگی سەربازیی و بۆمبی دەستکردی تێدابوو و هەموویان پوچەڵکرانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500