هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکات لێکۆڵینەوە بکات لە سکاڵای هەڵبژاردنەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە (17 ئایار) داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد "دەستبەجێ و بەتەواوی" لێکۆڵینەوە بكات لە سکاڵاكانی کاندیدان و حیزبەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەم مانگەی پەرلەمان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، یان کوبیش، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "پێویستە کۆمسیۆن بەپەلە کاربکات بۆئەوەی بەجددی لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان بکات."

ئەنجامە به‌راییه‌كانی هەڵبژاردنی 12 ئایار ئەوە پیشاندەدەن کە هاوپەیمانێتی سائیرونی موقتەدا سەدر و شیوعیەکان لە شەش پارێزگای عێراق لەپێشەوەن لەکۆی 18 پارێزگاکە و لەچوار پارێزگای تریش دووەمن.

هەروەها ئەنجامە بەراییەکان دەڵێن هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی لەدوای ئەوان دێن و بەدوای ئەوانیشدا لیستی سەرەکوەزیرانی ئێستا، حەیدەر عەبادی، دێت.

بەڵام ژمارەی تەواوی کورسیە براوەكان لەلایەن هەر لیستێکی پەرلەمانەوە تائێستا نەزانراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ژماردنەوەی بەشێك لەدەنگەکانی کرد لە هەندێك ناوچە، لەنێویاندا کەرکوك.

کوبیش وتی: "گرنگە لێکۆڵینەوەکان بەشێوەیەکی شەفاف بکرێن بەبەرچاوی لایەنە پەشداربووەکانه‌وه‌ بۆ بەهێزکردنی... باوەڕ بە پرۆسەکە."

وتیشی: "هەروەها داوا لە سەرجەم کارەکتەرە سیاسیەکان دەکەم ئاشتی بپارێزن و پابەندبن بە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی هەڵبژاردنه‌وه‌ لەڕێی کەناڵە یاساییەکانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500