ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی پێنجشەممە (27 تشرینی یەکەم) وتوێژی رەشنوسێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات کە داوادەکات لیژنە هاوبەشەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) بەردەوامبن لە کارەکانیان بۆ ماوەی ساڵێکی تر، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
باڵوێزی روسیا، ڤیتاڵی چێرکین، وتی کە داوای "وتوێژێکی جددی" کرد سەبارەت بە چارەنوسی لیژنەکە و نابێت لیژنەکە هەر بەردەوام بێت وەك شتێکی تەکنیکی.
لە رەشنوسەکەدا هاتووە کە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی تازەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات لە سوریا و دەڵێت ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن دەبێت بەرپرسیارێتیان بخرێتە ئەستۆ.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی هێرشی کیمیایی دەکات بەڵام لیژنەکەی ئەوە یەکلایی ناکاتەوە کە کێ بەرپرسە لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی.
ئەنجومەنی ئاسایش رازیبوو بە پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی کە پێێ دەوترێت میکانیزمی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە مانگی ئابی 2015 بۆ یەکلایکردنەوەی ئەوانەی لەپشت بەکارهێنانی دەنگۆی زنجیرەیەك لە هێرشی کیمیایی بوون بۆ سەر گوندەکانی سوریا لە 2014 و 2015 دا.