هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان: ئەو عێراقیانەی تۆمەتبارن بە لایەنگریی داعش کراونەتە ئامانجی تۆڵەکردنەوە

هێرشی تۆڵەسەندنەوە دژی ئەو عێراقیانەی تۆمەتبارن بە لایەنگریی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە موسڵ زیاتربووە دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق ئەو شارەیان گرتەوە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، یان کوبیش، دووشەممە (17 تەمموز) هۆشداریدا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ کوبیش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی وتووه‌ کە نیگەرانە دەربارەی "زیادبوونی حەماسەتی جەماوەری بۆ سزادانی به‌كۆمه‌ڵی ئەو خێزانانەنەی بە هاوکاری داعش دەبینرێن".

وتی: "لە تەواوی وڵاتدا، ئەو عێراقیانەی وادەبینرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت زیاتر رووبەڕووی دەرکردن و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و شێوازی دیکەی تۆڵەلێکردنەوە دەبنەوە."

نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە سەره‌كوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کرد کە "هەنگاوی بەپەلە" بنێت بۆ وەستاندنی دەرکردن و جۆرەکانی دیکەی کردەی تۆڵەسه‌ندنه‌وه‌.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە، ئەنجومەنی ئاسایش داوای دووهێندە تەرکیزخستنە سەر ئاشتەوایی و گەڕانەوەی ئاوارەکان و لێپرسینەوەی لە تاوانەکان کرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500