هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 2,000 ئەندامی هێزەکانی عێراق کوژراون لە تشرینی دووەمدا

نزیکەی 2,000 ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کوژراون لە مانگی تشرینی دووەمدا لە سەرانسەری عێراق، لەگەڵ سەدان کەسی مەدەنی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند پێنجشەممە (1 کانونی یەکەم).

بەگوێرەی ئاماری مانگانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، 1,959 ئەندامی هێزە عێراقیەکان مانگی رابردوو کوژراون و لانیکەم 450 کەسی تریش بریندار بوون.

ئەم ژمارەیە پێكدێت لە ئەندامانی سوپا و پۆلیس کە لە جەنگدا بەشدارن، پێشمەرگەی کورد، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و حەشد.

راگەیەندراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە لانیکەم 926 هاوڵاتیش کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوانی عێراقی دەگاتە 2,885 کەس لە کارە تیرۆرستیەکان، توندوتیژیەکان، و ناکۆکی چەکداری لە مانگی رابردودا.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، یان کوبیش، وتی: "ژمارەی کوژراوان ئێجگار زۆرە، و خەڵکی مەدەنی بەشێكی زۆری ژمارەی قوربانیەکان پێكدەهێنێت."

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیەکان دوای ئەوەدێت کە هێرشە سەرەکیەکەی گرتنەوەی موسڵ لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پێینایە هەفتەی حەوتەمەوە.

کوبیش رایگەیاند کە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان بە زۆری دەرەنجامی بەرگری سەختی توندڕەوەکانە لە موسڵ.

هەروەها وتی: "داعش قێزەونترین تاکتیكی بەکارهێناوە، خانوی خەڵکی مەدەنی وەك پێگەی شەڕ بەکاردەهێنێت و مەدەنیەکان دەڕفێنێت و بە زۆرەملێ جوڵەیان پێدەکات، و بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاریاندەهێنێت وەك قەڵغانی مرۆیی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500