پێکدادان و بۆردومانی ئاسمانی شاری حەلەبی سوریایان هەژاند یەكشەممە (23 تشرینی یەکەم)، کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەسی مەدەنی، دوای ئەوەی جەنگێکی قورس دەستیپێکردەوە پاش کۆتایهاتنی جەنگێکی سێ رۆژە، ئاژانسی فرانس پرێنس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ یەکشەممە رایگەیاند کە بۆردومانی ئاسمانی و تۆپباران گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەبیان کردە ئامانج دوای پێکدادانێکی قورس رۆژی شەممە لە بەرەکانی جەنگ کە شارەکەی دابەشکردووە بۆ رۆژئاوای ژێردەستی رژێم و رۆژهەڵاتی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن.
بەگوێرەی روانگەکە، لانیکەم سێ مەدەنی، لەنێویاندا ژنێك و منداڵێك، کوژراون بەهۆی رۆکێتێکەوە کە رۆژهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی کردە ئامانج و هۆشداریدا کە بەهۆی برینداربوونی چەندین کەس ژمارەی کوژراوان بەرزدەبێتەوە.
ئاگربەستەکە دەیویست رێگە بە خەڵکی مەدەنی و جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بدات کە رۆژهەڵاتی شارەکە بەجێبهێڵن.
هێزەکانی رژێم هەشت دەرچەی جێهێشتنیان کردەوە، بەڵام وابڵاوکرایەوە کە تەنیا چەند مەدەنیەکی کەم لە تاکە رێڕەوێکەوە چونەتە دەرەوە.