كاندیدێكی په‌رله‌مان به گوله كوژرا له باكوری عێراق دووشه‌ممه (7 ئایار)، به‌رپرسانیش ده‌ڵێن له كێشه‌یه‌كی خێزانی‌دا كوژراوه له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه دوای ئه‌وه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی ناوخۆ وتی فاروق زه‌رزور، ته‌مه‌ن 45 ساڵ، به گوله كوژرا له به‌ره‌به‌یاند له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له باشوری موسڵ.
داعش ده‌ستبه‌جێ رایگه‌یاند كه ئه‌و جبوری كوشتووه.
به‌ڵام دوای له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتیی رووداوه‌كه، به‌رپرسانی عێراق له‌ئه‌ستۆگرتنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه كوڕه 18 ساڵه‌كه‌ی كاندیده‌كه دانیناوه به كوشتنیدا له ده‌مه‌قاڵێیه‌كدا.
وته‌بێژی دادوه‌ری، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كوشتنی كاندید فاروق زه‌رزور جبوری... هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تاوانی تیرۆریستییه‌وه نه‌بوو."
"رووداوه‌كه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه بووه و كوڕی قوربانییه‌كه دانیناوه به‌وه‌دا كه باوكی خۆی كوشتووه."