ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس یه‌كشه‌ممه (18 ئاب) له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكدا كوژرا له قامشیلۆی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی له‌ئه‌ستۆگرت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی پۆلیسی كوردی، عه‌لی حه‌سه‌ن وتی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كه به "كۆنترۆڵی بێوایه‌ر" له نزیك خوێندنگه‌یه‌ك ته‌قێنرایه‌وه و "بووه هۆی كوشتنی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانمان".
ئۆتۆمبیله‌كه له‌كاتێكدا ته‌قییه‌وه كه ده‌وریه‌یه‌كی پۆلیسی كوردی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ده‌په‌ڕی، له نزیكی پێگه‌یه‌كی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
ئاگركوژێنه‌ره‌وه‌كان به‌په‌له گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڵێسه‌یه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه به‌ره‌وه دره‌خته‌كانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه بڵاوده‌بووه‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئاسایشی كوردی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژرا.
داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه له ته‌له‌گرام.
هێزه كوردییه‌كان كۆنترۆڵی زۆربه‌ی قامیشلۆ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا سه‌ربازانی رژێمی سوریا له گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كانی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه جێگیركراون.