كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كاندیدێكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كوژن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له باكوری عێراق دووشه‌ممه (7 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، له هێرشێكدا كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌نجامدانی له‌ئه‌ستۆگرت.
به‌رپرسێكی ناوخۆ له گه‌یاره، له باشوری موسڵ، سه‌لاح جبوری، وتی كاندیده‌كه "به گوله كوژراوه" له‌لایه‌ن پیاوێكی چه‌كداره‌وه له به‌ره‌به‌یاندا "دوای ئه‌وه‌ی به‌زه‌بروزه‌نگه‌وه چوونه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی".
جبوری وتی كاندیده كوژراوه‌كه ناوی فاروق زه‌رزور جبوری بوو، ته‌مه‌ن 45 ساڵ، سونییه‌ك له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی، به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌ركۆماری شیعه، ئه‌یاد عه‌لاوی.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران شه‌ممه له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئه‌پێكی په‌یامناردن، ته‌له‌گرام، داعش رایگه‌یاند كه زه‌رزور جبوری كوژرا چونكه "بێباوه‌ڕ" بوو.
داعش له كۆتاییه‌كانی نیساندا، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگداران و كاندیده‌كانی كرد، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وتبێژه‌كه‌یه‌وه، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، خوێندرایه‌وه.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه رۆژێك پێش مردنه‌كه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، جبوری داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كات خۆیان به‌دووربگرن له كاندیده دیاره‌كان و "ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌كڕن"، له په‌یامێكدا كه پیشانیده‌دات كوڕه بچوكه‌كه‌ی له‌باوه‌شدایه، به‌ناوی رایان.
له ڤیدیۆكه‌دا، به‌ڵێنی "حكومه‌تێكی به‌هێز" ده‌دات، "حكومه‌تێك كه ئاگاداری هه‌ژاران، خێزانی شه‌هیده‌كان، بونیادنانه‌وه و هاوڵاتیان ده‌بێت".
جبوری، له كاتێكدا له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یدا دانیشتبوو، وتی: "له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، خوا بیكات، ئێمه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕین."
لاپه‌ڕه‌كه‌ی له فه‌یسبووك دووشه‌ممه سه‌رلێو بوو له‌و په‌یامانه‌ی كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.