چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركرا كه به‌رپرسیاربوو له گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قاندنه‌وه‌یان له ناو موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا، پۆلیسی عێراق له نه‌ینه‌وا پێنجشه‌ممه (18 نیسان) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی سوپا، چه‌كدارێكی مه‌ترسیداری داعشیان ده‌ستگیركرد كه به‌رپرسیاربوو له ئهمینكردن و ره‌تكردنی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان كه رێستۆرانتی ئه‌بو له‌یلایان له خۆرئاوای موسل كرده‌ئامانج [له 8 تشرینی دووه‌م]."
ناوبراو وتی ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كداره‌وه گوێزراونه‌ته‌وه، ساڵی رابردوو هێرشیانكرده سه‌ر بازاڕی قه‌یاره له باشوری موسڵ و بازاڕی ته‌له‌عفه‌ر.
وتیشی: "ده‌ستگیركردنه‌كه، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشتهنیی بادیه له به‌عاج له خۆرئاوای موسڵ ئه‌نجامدرا، به‌گوێره‌ی داوایه‌كی دادگا بوو بۆ ده‌ستگیركردنی، له‌گه‌ڵ زانیاریی دروستی هه‌واڵگری ده‌رباره‌ی شوێنه‌كه‌ی."
جبوری وتی چه‌كداره‌كه‌ی داعش "دانیناوه به تاوانه‌كه‌یدا له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایی و دادوه‌رییه‌كاندا".