حه‌وت ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران و دوو ئۆتۆمبیلیش كه چه‌كیان تێدا باركرابوو تێكشكێندران له كاتێكدا له بیاباندا ده‌ڕۆیشتن به‌ره‌و گوندی باغوز له سه‌رسنووری عێراق و سوریا لرۆژی چوارشه‌ممه (27 كانوونی یه‌كه‌م)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فهرماندییهكه، عه‌قید موحه‌مه‌د دوله‌یمی، به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌ره‌نگاری هه‌وڵێكی چه‌كداره‌كان بوونه‌وه بۆ دزهكردنهناو گوندێكه‌وه له سه‌رسنووری سوریا."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ته‌نها رۆژێك دوای هێرشێكی هاوشێوه دێت كه سێ تیرۆریستی تێدا كوژران."
ناوبراو وتی: "چه‌كداره‌كان ئه‌ندامی هه‌ڵاتووی داعشن كه ده‌یانه‌وێت جێپێیه‌ك داكوتن له ناوچه بیابانه‌كانی سه‌رسنووری نێوان عێراق و سوریا."